
جێفرەی کروس، بەرپرسی دوورخراوەی دەزگای هەواڵگریی بەرگریی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ قسەکانی ترەمپ و وەزیری بەرگریی ئەمریکا یەکیان نەگرتووەتەوە، بەرپرسی ئەو دەزگایە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر هەڵسەنگاندنی توانای پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا ئیدارەی ترەمپ چەندین بەرپرسی سەربازی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دوو سەرچاوەی ئاگادار لە بابەتەکە پێیان ڕاگەیاندوون، پیت هێگسس، وەزیری بەرگری ئەمریکا جێفرەی کروس، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی بەرگریی بەهۆی ڕاپۆرتێکی دەزگاکەی سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دوورخستەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاپۆرتی ئەو دەزگایەدا هاتووە، توانای ئەتۆمی ئێران لە چەند مانگێکدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی، ئەمەش بە تەواوەتی پێچەوانەی قسەکانی ترەمپ و وەزیری بەرگریی ئەمریکایە کە وتبوویان بە تەواوەتی توانای ئەتۆمی ئێران لەنێوبراوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمەوبەدوا جێفرەی کروس وەک بەرپرسی دەزگاکە کارناکات و لە شوێنی ئەودا کریستین بۆرداین بە وەکالەت دەبێتە بەرپرسی دەزگاکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان