شەڕەکەی لالەزار زیانی گەورە بە پاسی گەشتیاران دەگەیەنێت و داوای قەرەبوو دەکەن
- هەواڵ
- 24 ئاب

دیمەنی پاسە گەشتیارییەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شەڕەکەی هۆتێل لالەزار لە سلێمانی بووەتە هۆی زیانێکی ماددی گەورە بە ژمارەیەک پاسی گەشتیاری و سەدان گەشتیاری عەرەب کە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون، لە ئوتێلەکە گیریان خواردووە.
ببینە و ببیستە: بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی، دەیان خێزانی عەرەب، کە لەنێویاندا منداڵ و بەساڵاچوو هەبوون و بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئارام و دوورکەوتنەوە لە گەرمای شارەکانیان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لە ئوتێلەکاندا گیریان خواردووە.
ئێستا ئەو گەشتیارانە بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەر پاسەکانیان کەوتووە، نەیانتوانیوە گەشتێکی خۆش بکەن و لە هەمان کاتدا ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.
لێدوانی تایبەت: کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگی، خۆی لە لالەزار ژیاوە و شەوی شەڕەکەش لەوێ بووە، بەڵام دەربازی بووە و نەگیراوە لە کاتی ڕووداوەکەدا بە ئاڤای وت، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە هۆتێلەکە و دەوروبەری بوونیان هەبووە. شایەتحاڵێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە بووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە شەوانە دوو بۆ سێ پاسی گەشتیاری کە هەریەکەیان نزیکەی 40 بۆ 50 گەشتیاری هەڵگرتبوو، تەنیا لە هۆتێل لالەزار دەمانەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە شەڕەکە گەیشتووەتە ناو هۆتێلەکەش.
سەرچاوەیەکی دیکە باس لە بوونی دوو پاسی گەشتیاری لەناو هۆتێلەکە دەکات لە شەوی ڕووداوەکەدا. جگە لەمەش، دەیان پاسی دیکەی گەشتیاری لە هۆتێلەکانی دەوروبەر زیانیان بەرکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەنی یەکێک لە پاسە زیانلێکەوتووەکان دەڵێت: "دەیان گەشتیارم هێنابوو، بەهۆی شەڕەکەوە پاسەکەم زیانی زۆری بەرکەوتووە و لە کار و کاسبی خۆم بووم. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم قەرەبووم بکەنەوە تا بتوانم گەشتیارەکان بە سەلامەتی بگەڕێنمەوە و بەردەوام بم لەسەر کارەکەم.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی کوژران و برینداربوون و برینداربوونی گەشتیاران دەنگۆ هەیە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی بۆ ئاڤا پشتڕاستی نەکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان