مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق چاویان بەیەک دەکەوێت

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق چاویان بەیەک دەکەوێت

کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە سووریا

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە دیمەشق بە ئامادبوونی نوێنەری ئەمریکا کۆببنەوە.

وێنە گەورەکە: دوای پێنج مانگ جارێکی دیکە مەزڵوم عەبدی ڕوو دەکاتەوە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە و ڕێککەوتنی نێوانیان کە لە مانگی ئاداری ڕابردوو واژۆکرا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانیان دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی "ئەلعەرەبی ئەلجدید" لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە، مەزڵووم عەبدی، لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونی تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە دیمەشق کۆدەبێتەوە.

 هەمان سەرچاوە بڵاویان کردەوە کە عەبدی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گەیشتووەتە دیمەشق و دواتر لەگەڵ باراک و شاندی یاوەری کۆبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جین شاهین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهاوڕێیەتی تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، بەجیا چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، جین شاهین باسی لە پشتیوانی هەسەدە و چۆنییەتی تێکەڵبوونەوەی بە هێزەکانی سووریا کردووە، هاوکات باس لە پێشکەوتنی دۆخی ئەمنیی و کاری لەپێشینەی واشنتن لە سووریا کراوە.

جین شاهین لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی سووریاش باسی لە گرنگی پشتیوانی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و گەرەنتی بەشداریکردنیان لە حکومڕانی وڵاتەکەدا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ