دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەورووپا دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەورووپا دەستپێدەکاتەوە

ئاڵای وڵاتانی ئەورووپا و ئێران

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و بەشێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان لە سویسرا بەڕێوەبچێت.

چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، 22-8-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا فەرەنسی و بەریتانی و ئەڵمانییەکەی ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە  ڕۆژی سێشەممە،  سەبارەت بە پرسی بەرنامەی  ئەتۆمیی وڵاتە ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڕەشەی ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی سزاکان زیاتر بووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ''هەڕەشەکردنی وڵاتە  ئەورووپییەکان بە چالاککردنی میکانیزمی سزا تووندەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان یارمەتیدەر نابێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک''.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دانوستانەکانی هەردوولا لە جنێڤی سویسرا بەرێوەبچێت.

زانیاریی زیاتر: وڵاتانی ئەورووپی چەندین جار هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر دانووستانەکان دەست پێنەکەنەوە، دووبارە سزاکانی سەر ئێران چالاک دەکەن ئەمەش  لە کاتێکدا تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و وڵاتانی ئەورووپاش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم دانوستانانە دوا دەرفەت دەبن بۆ ئێران .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ