ترەمپ لەبارەی غەززەوە: دەبێت ئەم کابووسە کۆتایی بێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ لەبارەی غەززەوە: دەبێت ئەم کابووسە کۆتایی بێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

شەڕی غەززە بەردەوامە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتەکە تادێت زیاتر دەبێت و سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە کۆتایی هێنان بەشەڕەکە دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: شەڕی غەززە نزیک دەبێتەوە لە ساڵی دووەمی و ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی سەرجەم بارمتەکانیان ئازاد بکرێن، بۆیە تاوەکو ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بێ ئەنجام بوون.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''دۆخی غەززە زۆر خراپە و دەبێت ئەو بارمتانە ئازاد بکرێن و دەبێت کۆتایی بەم کابووسە بهێنین،  دەشڵێت:  پێموایە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا، کۆتایییەکی زۆر باش و یەکلاکەرەوە دەبێت.''

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبارەی هێرشەکەی دوێنیی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر، ترەمپ ناڕەزایی خۆی لە هێرشەکە دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە ئاگاداریی ئەو هێرشە نەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ