سعودیە بانگەوازێک دژ بە ئیسرائیل ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

شەیری بکە لە:
سعودیە بانگەوازێک دژ بە ئیسرائیل ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دژ بە خاک و سەروەری سووریا ڕەت دەکاتەوە و لەوبارەیەوە بانگەوازێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەرپرسانی حکومەتی سووریا بوونی سوپای ئیسرائیل لە نێو خاکی سووریادا و بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا، بە هۆکاری درووستبوونی بۆشایی سەروەریی دەوڵەت و ئەمنی بۆ سووریا ناودەبەن و بەردەوامن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا پشتیووانی خۆی بۆ پاراستنی خاک و سەروەریی سووریا دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: پشتیووانی هەموو ئەو هەنگاو و ڕێکارانە دەکەین کە حکومەتی سووریا لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی دەوڵەت دەیگرێتەبەر.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بە هەموو شێوەیەک پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دژ بە سەروەریی سووریا و دەستوەردانی سەربازی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پشتیووانی سووریا بن لە پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاک و دەوڵەت و بەشدار بن لە ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان دژ بە سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ