کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە 10 تا 20 کڵاوەی ئەتۆمی درووست دەکات

شەیری بکە لە:
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە 10 تا 20 کڵاوەی ئەتۆمی درووست دەکات

ئاڤا نیوز

سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، بەم نزیکانە کۆریای باکوور دەتوانێت ساڵانە کلاوەی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.

لێدوانی فەرمی: لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور ڕاگەیاند، "کۆریای باکوور پەرەی داوە بە مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕ کە دەتوانێت بگاتە ئەمریکا. هەروەها کاردەکات تا توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 10 بۆ 20 بۆمبی ئەتۆمی لە ساڵێکدا هەبێت".

زانیاریی زیاتر: بەپێی خەمڵاندنەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی ئاشتیی ستۆکهۆڵم، کۆریای باکوور تا ئێستا نزیکەی 50 کڵاوەی ئەتۆمی هەیە و ماددەی پێویستیشی بۆ درووستکردنی 40 بۆمبی ئەتۆمیی دیکە لەبەردەستدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ