لە نێو هێزێکی ئەمنی لە هەڵەبجە شەڕ دروست دەبێت و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
لە نێو هێزێکی ئەمنی لە هەڵەبجە شەڕ دروست دەبێت و بریندار هەیە

دیمەنی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە

ئاڤا نیوز


ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو پۆلیسدا دروست بوو کە بەهۆیەوە یەکێکیان تەقەی کرد و دوو کەسی بریندار کرد.


زانیاریی ئاڤا: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە زانیویەتیی کە "دوو پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری و فریاکەوتن کە هاوڕێی یەکن، لەسەر وەرگرتنی مۆڵەت دەمەقاڵێیان بووە و یەکێکیان تەقەی کردووە و دوو کەسی بە سووکی بریندار کردووە."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەکەی ئاڤا ئاشکرای کردووە،  "سەرباری تەقەکە و برینداربوونی دوو کەس، هیچکام لە پۆلیسەکان سکاڵایان لە دژی یەکتر تۆمار نەکردووە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ