بە گوژمەی دوو ملیار دینار شەقامە ناوخۆییەکانی  کەلەکچی قیرتاو دەکرێن

شەیری بکە لە:
بە گوژمەی دوو ملیار دینار شەقامە ناوخۆییەکانی  کەلەکچی قیرتاو دەکرێن

قیرتاوکردنی شەقامێک - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و جوانترکردنی سیمای ناوچەکە، وەزارەتی شارەوانی شەقامە ناوخۆییەکانی سنووری ناحییەی کەلەکچی قیرتاو دەکات. هاوکات لە پلانیدایە ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە جێبەجێ بکات.

وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حوکمەتی هەرێـمی کوردستان بە مەبەستی گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، ژمارەیەک پرۆژە و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە ناحیەی کەلەکچی و گوندەکانی سەر بەو ناحیەیە جێبەجێکراون، لەوانەش بەگوژمەی دوو ملیار دینار شەقامە ناوخۆییەکانی سنووری ناحییەکە قیرتاو دەکرێت و پرۆژەکە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.

لێدوانی فەرمی: سەردار شێخ یەحیا بەرزنجی، قایمقامی شێخان بە ئاڤای ڕاگەیاند: جگە لەو پڕۆژانەی لە پلاندایە، "پارکێک و هۆڵێکی داخراو و بنکەیەکی وەرزشی" لە سنووری ناحییەی کەلەکچی جێبەجێ دەکەین، چاوەڕێی تەرخانکردنی بودجەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناحییەی کەلەکچی دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 50 هەزار کەسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ