ڕاگەیێنراوێک لە ئاڤا میدیا بۆ ڕای گشتی لەبارەی دەستنیشانکردنی بە پڕبینەرترین میدیای کوردی
- هەواڵ
- 27 ئاب

ئاڤا میدیا بەپێی ڕاپرسییەکی زانستی 200 خاڵ لەپێش سەرجەم کەناڵە کوردییەکانە
ئاڤا نیوز
هێشتا ساڵێک بەسەر تەمەنی ئاڤا میدیا تێنەپەڕیوە، بەڵام لەنێو ئاسمانی تەلەڤزیۆن و میدیای کوردیدا وەکو ئەستێرەیەکی درەوشاوە بەردەوام لە هەڵکشانێکی ئەفسانەییدایە، کە دەڵێین ئاڤا یەکەمە تەنها قسە و دروشمێک نییە بۆ شانازی و خۆهەڵکێشان، بەڵکو بینەری زۆر و کاریگەری و لێکەوتە ئەرێنییەکانمان لەسەر خەڵک و واقیعی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریمان، شانازییەکە ڕۆژانە ئەزموونی دەکەین و لەگەڵیدا دەژین.
دواهەمین ڕاپرسی زانستی کە بەشێوەیەکی مەیدانی لەلایەن دامەزراوەی "ڕاما ئەیجێنسی"ـەوە کراوە و ئەمڕۆ دەرەنجامەکانی بڵاو کرایەوە، جارێکی دیکە سەلماندییەوە کە ئاڤا میدیا یەکەمی هەموو کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکانە، ئەوە لەکاتێکدایە نیوەی ئەو پلان و ئەو نەخشەڕێگایەی ئاڤا میدیا دایڕشتووە، هێشتا ماویەتی جێبەجێی بکات. بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ڕاما ئەیجێنسی بڵاوی کردووەتەوە ئاڤا میدیا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
لە ڕاپرسییەکەدا ئاڤا میدیا نەک تەنها یەکەم و پڕ بینەرترین کەناڵی کوردییە، بەڵکو ئەو هاوکێشەیەی گۆڕی کە ماوەی سێ ساڵی یەک لەدوای یەکە، تەنها یەک کەناڵی کوردی لە پلەی یەکەمدا بوو، بە بێ ئەوەی هیچ کەناڵێکی ئاسمانی کوردی توانای تێپەڕاندنی ئەو کەناڵەی هەبووبێت، بەڵام کاتێک ئاڤا میدیا لە دایک دەبێت نەک تەنها نەخشەی یەکەمەکان دەستکاری دەکات، بەڵکو بە 200 دەنگ پێشی کەناڵە یەکەمەکان دەکەوێت. جگە لەمە ئاڤا میدیا بە کەمتر لە یەک ساڵ ئەزموونێکی نوێ و هاوچەرخ و جیاوازی ڕۆژنامەوانییشی پێشکەش بە میدیای کوردی کرد، بەشێوەیەک هەموو کەناڵ و میدیاکانی دیکەی ناچار کرد شوێن هەنگاوەکانی ئاڤا میدیا بکەون و هەمان ستایڵ و ڕێگا و شێوازەکانی ئێمە دووبارە بکەنەوە.
ڕاپرسیەکەی دامەزراوەی ڕاما ئەیجێنسی کە زیاتر لە 5000 هەزار کەس لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە، دەریخست ئاڤا میدیا نەک یەکەمین و پڕ بینەرترین کەناڵی کوردییە، بەڵکو ئاڤا سپۆرتیش وەک یەکێکی دیکە لە بەشە جیاوازەکانی گرووپی میدیایی ئاڤا لە بواری میدیای وەرزشییدا یەکەم و پڕبینەرترینە.
ئێمە سوپاسی متمانەی خەڵکی کوردستان دەکەین کە بە متمانەوە بینەری هەواڵ و پرۆگرامە جیاوازەکانی ئاڤا میدیان، ئەم متمانە گەورەیە بە ئێمە وەکو کەناڵی خێرا گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری دروست و کۆکەرەوەی خێزان لەبەردەم یەک شاشەدا، بەرپرسیارێتیمان قورستر دەکات و وامان لێدەکات مکوڕتر لە ساڵی ڕابردوو کار بکەین و خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش بە بینەرانمان بکەین.
ئاڤا میدیا بەردەوام دەبێت لە سەرکەوتن و هیچ بەربەستێک ڕامان ناگرێت، چونکە بە بڕوایەکی بەهێزەوە ئەوەی دەیکەین نە کراوە نە بینراوە و بۆ هەمیشەش میدیای خەڵک دەبین و بەدواداچوونی ڕاستییەکاندا دەچین.
ئەنجامی ڕاپرسییەکەی ڕاما ئەیجنسی بەمشێوەیە:
یەکەم: ئاڤا 816 دەنگ.
دووەم: ڕووداو 669 دەنگ.
سێیەم: ئێن ئاڕ تی 578 دەنگ.
چوارەم: کوردماکس 320 دەنگ.
پێنجەم: کوردستان24 155 دەنگ.
شەشەم: کوردسات 129 دەنگ.
حەوتەم: وار تیڤی 107 دەنگ.
هەشتەم: سپێدە 51 دەنگ.
نۆیەم: زووم 51 دەنگ.
دەیەم: کەناڵ8 44 دەنگ.
لەسەر ئاستی وەرزشی، کەناڵی ئاڤا سپۆرت پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها بەرنامەی "شاڵی ئاڤا باهدینان" وەک پڕبینەرترین بەرنامە لەنێو سەرجەم بەرنامەکانی کەناڵە کوردییەکان دەستنیشان کراوە.
دابەشبوونی بەشداربووان بەپێی تەمەن و ڕەگەز لە ڕاپرسییەکە: ڕاپرسییەکە لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراکی 2024 و سەرژمێری 2024ـی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی تەمەن و ڕەگەز کراوە، بەمشێوەیە:
-1.9%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە کەسانی سەرووی تەمەنی 65 ساڵ بوون.
-5.7%ـی لەنێوان تەمەنی 55 بۆ 64 ساڵ بوون.
-12.6% لەنێوان تەمەنی 45 ساڵ بۆ 54 ساڵ بوون.
-23.7%ـی بەشداربووان لەنێوان 35 بۆ 44 ساڵ بوون.
-28.8%ـی بەشداربووان لەنێوان 25 بۆ 34 ساڵ بوون.
-27.3%ـی لەنێوان تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵ بوون.
ئەم ڕاپرسییە ساڵانەیە و ئەمە نۆیەمجارە دەکرێت. ئەمساڵ یەکەمجارە کەناڵی ئاڤا بەشداری دەکات و ڕاستەوخۆ بووە بە یەکەم کاریگەرترین و پڕبینەرترین تەلەفزیۆنی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان