
ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە
ئاڤا نیوز
تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" بانگەوازێکی خێرانی ئاراستەی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە کردووە- بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی- کە فۆڕمی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە وەرگرتووە و تا ئێستا نەیانگەڕاندووەتەوە کە بە زووترین کات و بەتایبەت لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی شەشدا، فۆڕمە پڕکراوەکان بگەڕێننەوە بۆ بانکەکان.
هۆکارە زانراوەکان: مانگی ڕابردوو، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج، هەزاران فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی "هەژماری من" بە فەرمانبەران و خانەنشینان درا لە بانکەکاندا. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تیمی هەژماری من، ژمارەیەکی بەرچاو لەو فۆڕمانە تا ئێستا نەگەڕێندراونەتەوە، کە ئەمەش کاریگەریی لەسەر خێراکردنی پرۆسەی تۆمارکردن هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی "هەژماری من" داوا دەکەن، کاتێک مووچەخۆران لە هەفتەی داهاتوو سەردانی بانکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی شەش، فۆڕمە پڕکراوەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن و بیدەنە کارمەندانی بانک.
لەلایەکی دیکە: پڕۆژەی "هەژماری من" پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە. لە کۆی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ژمارەی تۆمارکراوان گەیشتووەتە زیاتر لە 850 هەزار مووچەخۆر.
کارتی بانکی بە زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر دراوەتەوە، زیاتر لە 400 هەزاریشیان مووچەی مانگی شەش بە دیجیتاڵی وەردەگرن لەڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە. لەو ژمارەیەشیان 20 هەزاریان خانەنشینن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی تۆمارکردنی فەرمانبەران لە هەژماری من لە هەولێر و دهۆک گەیشتووەتە %99. لە سلێمانیش، ئەم ڕێژەیە گەیشتووەتە 80٪، بەڵام ئەم ئامارە تەنها بۆ مووچەخۆرانی مەدەنییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان