ئانۆ جەوهەر: سەبارەت بە "ڕێگەی گەشەپێدان" پێشنیازی كوردستان بەهەند وەرنەگیراوە
- هەواڵ
- 28 ئاب

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، سستی و نادیدی بەرامبەر داواكاریمان بۆ سوودمەندبوونی هەرێمی كوردستان لە هێڵی شەمەندەفەری ڕێگەی گەشەپێدان بەدی دەكرێت و بۆچوونمان وایە ئەو بابەتە ڕەهەندێكی سیاسی هەیە.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئانۆ جەوهەر لە بەغدا سێ كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ کرد، بە بەشداری وەزیرانی پلاندانان و گواستنەوە و گەیاندن، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەڕێوەبەریی گشتیی ڕێگەی گەشەپێدان، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكانیش، هێڵی شەمەندەفەری بەستنەوەی عێراق بە توركیا بوو لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، جەختمان لە خواست و داواكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە بەوەی كە هەرێمی كوردستان بێ بەش نەكرێت لە سوودی پرۆژەكە، ئەوەش بە تێپەڕبوونی پرۆژەكە بەنێو خاكی هەرێمی كوردستان كە سوودی زۆری بۆ بووژاندنەوەی ئابووری دەبێت.
بابەتە ستراتیژییەكە: بەگوێرەی ماستەرپلانی هێڵی شەمەندەفەری عێراق-توركیا، پرۆژەكە لە شاری مووسڵەوە بەرەو ڕۆژئاوای ڕووباری دیجلە ئاراستە دەكرێت، لەوێشەوە دەچێتە ڕەبیعە و سحێلا، دواتر لە فیشخاپوور كۆتایی پێدێت، ئەو ناوچەیەش خاكەكەی چۆڵ و وشكە و ئاوەدانیی ئەوتۆی نییە كە سوود بە دانیشتووان بگەیەنێت، هەرێمی كوردستان پێشنیازی كردووە، هێڵەكە لە مووسڵەوە بە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلەدا بێت بەرەو دەشتی نەینەوا و قەزای حەمدانیە بەرەو تلكێف و ئالقوش و دێرەبوون، دواتریش بەرەو سنووری توركیا كە خەڵكێكی زۆری عەرەب، كورد، پێكهاتەی كریستیان و شەبەك و ئێزدی لێی سوودمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر هێڵی شەمەندەفەری عێراق-توركیا بەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا ببردرێت، مەودای 32 كیلۆمەتر لە ڕێگەكە كورت دەبێتەوە و خێراییشی زیاترە، بەڵام تا ئێستا داواكاری و پێشنیازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەند وەرنەگیراوە و سستی لێ بەدی دەكرێت، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت، "بۆچوونمان وایە ئەو بابەتە ڕەهەندێكی سیاسی هەیە و لەڕووی هونەری و یاساییەوە، هیچ گرفتێكی نییە."
زانیاریی زیاتر: حكومەتی فیدراڵ بە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، "لیژنەیەك بۆ دیراسەكردنی داواكارییەكە پێكدەهێنین و كار لەسەر سوودمەندبوونی خاكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەكە دەكەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان