ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێران کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئێران کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی ئێران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات.

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکە ڕۆژی هەینی، 29-8-2025، بە شێوەی نائاسایی و بە داخراویی بەڕێوە دەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەسەر داوای وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ گێڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران دەکرێت. 

زانیاریی زیاتر: سێ وڵاتە ئەورووپییەکە لە نامەیەکدا ڕایانگەیاندووە ئێران پابەندییەکانی خۆی لە بواری ئەتۆمی جێبەجێ نەکردووە، بۆیە داوا دەکەن ئەو سزایانەی کە بە هۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 هەڵگیرا بوون، بسەپێنرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: گەڕاندنەوەی سزاکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر هاوکاریی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ