لە بابل پڕۆژەیەکی وەهمی دەبێتە هۆی بەهەدەردانی 400 ملیار دینار

شەیری بکە لە:
لە بابل پڕۆژەیەکی وەهمی دەبێتە هۆی بەهەدەردانی 400 ملیار دینار

کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیر

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارێک وردەکاریی پڕۆژەیەکی وەهمی لە پارێزگای بابل  ئاشکرا دەکات، کە بووەتە هۆی بەهەدەردانی 400 ملیار دینار. 

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە پەرلەمانتار ئەمیر مەعمووری، ئاشکرایکردووە، حکومەت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای عەرەبی عێراقی بۆ گەشەپێدانی سامانی ئاژەڵ کردووە، بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی کشتوکاڵی و کارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و سوود وەرگرتن لە سامانی ئاژەڵ و وێستگەی توێژینەوە و حەوزی بەخێوکردنی ماسی لەسەر ڕووبەری 12 هەزار و 318 دۆنم زەوی لە ناوچەی تەلیعەی شاری حیللە لە پارێزگای بابل .

لێدوانی فەرمی: مەعمووری لەگرتە ڤیدیۆیەکدا لەسەر ئەو زەوییە بیابانە دەڵێت: " لە بەرامبەر ئەم پڕۆژەیەی کە بەردی بناغەشی بۆ دانەنراوە، حکومەت کۆمپانیای ناوبراوی بۆ چەندین ساڵ لە باج و گومرگ بەخشیوە، بەمەش نزیکەی 400 ملیار دینار زەرەی لە دەوڵەتی عێراق داوە.

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە چەندین بەڵگەنامە دەخاتەڕوو کەتێیدا کۆمپانیای ناوبراو بەناوی پڕۆژەکەوە چەندین ماددە و کەرەستەی بیناکاری و ئاژەڵ و ماسی و دار و درەخت  هاوردەکردووە بەبێ ئەوەی باج و زەریبە بدات و لەبازاری ڕەش ساغی کردووەتەوە.  

ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئەو بەڵگەنامانە کۆمپانیای عەرەبی عێراقی بۆ گەشەپێدانی سامانی ئاژەڵ ئەم ماددە و کەرەستانەی هاەردەکردووە:

600 هەزار تۆن ئاسنی پیشەسازی لە دەروازەکانی ئوم قەسر و شەلامچە هاوردەکردووە.
150 هەزار تۆن ئاسنی تایبەت بە کۆنکرێت.
پێنج هەزار تۆن دار.
300 هەزار تۆن سیرامیک و گرانێت.
90 هەزار ماتۆڕی ئاو.
200 وێستگەی کارەبا.
100 هەزار ماتۆڕ و خەزانی ئاو، جگە لە هەزاران تەبەقە هێلکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ