
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لەڕێگەی شاندی ئیمرالییەوە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و داوا دەكات لە جێبەجێكردنی سەرجەم ڕەهەندەكانی پرۆسەی ئاشتی پەلە بكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ پێنجشەممە 28-8-2025، شاندی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، كۆبوونەوە و ئەمڕۆ هەینیش دەم پارتی ڕاگەیێنراوێكی سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەش بە پەیامێكی ئۆجەلان دراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەم پارتی بڵاوی كردەوە: كۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سێ كاتژمێری خایاند و تەندروستیی زۆر باش بووە و لەمیانەدا ناوبراو هەڵسەنگاندنی بۆ قۆناغەكانی پرۆسەی ئاشتی و دۆخی ئێستای پرۆسەكە كردووە.
- ئۆجەلان ئاماژەی بە ئەوە داوە كە پرۆسەكە بە وردی بەڕێوە بردراوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستەی ئێستا، ئامانجیان ئەوەیە كۆتایی بە قۆناغێكی پڕ لە ئازار بهێنن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی دەم پارتی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە كە پێویستە دەست بە قۆناغێكی نوێ بكرێت و هەنگاوی بەپەلە بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی ئاشتی لە هەموو ڕەهەندەكان بنرێت، هاوكات ڕەخنەشی لە بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و میدیا گرتووە كە هەوڵی بێبایەخكردن و زیانگەیاندن بە پرۆسەی ئاشتییان داوە، جەختیشی لەسەر باوەڕی قووڵی خۆی بە ئاشتیی نێوان گەلان كردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 چرکە لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەنزیخانەکانی هەولێر لە یەک مانگدا 33 ملیۆن دینار سزادراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەچێتە شانشینی عومان