بەریتانیا ئیسرائیل لە پێشانگایەکی سەربازی دەردەکات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا ئیسرائیل لە پێشانگایەکی سەربازی دەردەکات

پێشەنگای کەرەستەی سەربازای لە بەریتانیا

ئاڤا نیوز

بەریتانیا ڕایگەیاند، نوێنەرانی حکومەتی ئیسرائیل بانگهێشت ناکرێن بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای گەورەی چەک لە لەندەن کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە هیچ شاندێکی حکومەتی ئیسرائیل بانگهێشت ناکرێت بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای "DSEI UK 2025". ئەوەش هاتووە کە "بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە غەززە هەڵەیە."

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل ڕەخنەی لە هەنگاوەکەی حکومەتی بەریتانیا گرت و بە "جیاکاری" ناوی بردووە.

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل بەهۆی ئەو کوشتار و وێرانکارییەی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ