دەیان کۆچبەر لە کەناراوەکانی مۆریتانیا خنکان

شەیری بکە لە:
دەیان کۆچبەر لە کەناراوەکانی مۆریتانیا خنکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە مۆریتانیا

ئاڤا نیوز

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە کەناراوەکانی مۆریتانیا لانیکەم 49 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی پارێزەری کەناراوەکانی مۆریتانیا ڕاگەیاند: "یەکێک لە گەشتەکانمان توانی 17 کەس ڕزگار بکات و تا ئێستا 49 تەرم دەرهێنراون و گەڕانیشش بەردەوامە".

زانیاریی زیاتر: بەلەمەکە نزیکەی 160 کەسی هەڵگرتووە، زۆربەیان هاووڵاتی سەنیگال و گامبیان و ویستوویانە بۆ ئەوروپا کۆچ بکەن.

ئەمەش بزانە: ساڵی 2024 لانیکەم 10 هەزار و 457 کەس لە هەوڵیان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا لە ڕێگەی دەریاوە گیانیان لەدەست داوە.


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ