
ئەحمەد ڕەسووڵ عیسا ئەو کەسەی لە چیای ئەزمەڕ کەوتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
ئۆتۆمبێلێک لە شاخی ئەزمەڕ کەوتە خوارەوە و کەسێک گیانی لەدەست دا، تیمێکی فڕۆکەوانیش کە بۆ هێنانەوەی تەرمەکە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە کۆپتەرەکەیان تێکشکا و دوو کەس زامدار بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئۆتۆمبێلێک لە شاخی ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە، دواتر تیمێکی فڕۆکەوانیی هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی هێنانەوەی تەرمەکە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام بە هۆی سەختیی شوێنەکە و لەکاتی لەنگەرگرتندا هەلیکۆپتەرەکە تێکدەشکێت.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکە دوو کەس لە تیمی فڕۆکەوانی زامدار بوونە بەڵام برینەکانیان سووکە.
لێدوانی فەرمی: قودسی ئیسماعیل ، پورزای شۆفێرەکەیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شۆفێرەکە لە تاوەرێکی سەر شاخی ئەزمەڕ کار دەکات و کاتژمێر (8:00) ڕۆیشتووە و ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکەی لێ ڕووداوە چەند خولەکێک دوورە بەڵام نازانین ئاخۆ بەدیارکراوی کاتژمێر چەند ڕووداوەکە ڕووی داوە و ئێمە نیوەڕۆی ئەمڕۆ زانیومانە، شوێنەکە سەخت بوو نەمانتوانی تەرمەکە بهێنینە سەرەوە بۆیە تیمی فڕۆکەوانیی هاتن بەڵام بە هۆی سەختیی شوێنەکە فڕۆکەکەش لەکاتی لەنگەرگرتن تێکشکا.
ئەمەش بزانە: شۆفێرەکە ناوی ئەحمەد ڕەسووڵ عیسایە و تەمەن 52 ساڵ بووە، خەڵکی گوندی غەمزە و دانیشتووی شاری سلێمانی بووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان