باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: هەواڵی کشانەوەی تەواوی هێزەکانمان لە بەغدا ڕاست نییە

شەیری بکە لە:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: هەواڵی کشانەوەی تەواوی هێزەکانمان لە بەغدا ڕاست نییە

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق

ئاڤا نیوز

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا هەواڵەکەی ڕەتکردووە و دەڵێت، "کشانەوەی هێزەکانمان ڕاست نییە".

 

وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ساڵی 2014ەوە ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاری کردنی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.

 

لێدوانی فەرمی: وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە سبەینێوە بە تەواوی بەغدا چۆڵ دەکەن، ڕاست نین.

 

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی 27ی مانگی نۆی 2024، کە تێیدا وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیێنرا، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێستادا بەپێی "خشتەی کاتیی گواستنەوەی ڕێککەوتوو" بۆ کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراقدا کار دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتیشی، وەک لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەی ئەمریکا و عێراقدا ئاماژەی پێکراوە، ئەمە گۆڕانکارییەکی سرووشتییە لە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراقدا بۆ پەیوەندییەکی ئەمنیی دوولایەنە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ