ترەمپ پاسەوانە تایبەتەکان لە کامالا هاریس وەردەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ پاسەوانە تایبەتەکان لە کامالا هاریس وەردەگرێتەوە

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 
سەرۆکی ئەمریکا پاراستنی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکای لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاریی هەواڵگریی نهێنی ئەمریکاوە هەڵوەشاندەوە.

 

وێنە گەورەکە: کاتێک جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەستلەکاردەكێشێتەوە یاخود وادەی خزمەتی وەک جێگری سەرۆک تەواو دەبێت، بۆماوەی شەش مانگ دوای ئەوەی لە پۆستەکەی نامێنێت، لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاریی هەواڵگریی نهێنیی ئەو وڵاتەوە دەپارێزرێت و پاسەوانی تایبەتی بۆ دادەنرێت. بەڵام بە بڕیارێکی تایبەت جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وادەکەی بۆ هاریسی جێگری درێژکردەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکردووە، بەپێی نوسراوێک کە دەست میدیا ئەمریکییەکە کەوتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە نامەی ناردووە بۆ وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا و پێی ڕاگەیاندووە، کە بابەتی پاسەوانیکردنی کامالا هاریس تەواو بووە و ئیدی کاری پێناکرێت. 


 
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کیرستن ئالێن، ڕاوێژکاری باڵای هاریس دوای بڕیارەکەی ترەمپ ڕایگەیاند، جێگری سەرۆک سوپاسگوزاریی خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکایە بۆ پیشەییبوونیان، دڵسۆزییان، و پابەندبوونیان بە سەلامەتی جێگرەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ