وادە بۆ سەردانکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دیاری کرا

شەیری بکە لە:
وادە بۆ سەردانکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دیاری کرا

ئۆتۆمبێلێک کە لەنزیک لالەزار بەهۆی هێرشی هێزەکانی یەکێتییەوە سووتاوە

ئاڤا نیوز

 
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاگاداری خانەوادەی ئەو کەسانە دەکات کە ئەندامی هێزی دووپشکن و لە شەوی هێرشەکەی سەر لالەزار دەستگیر کراون، هەفتەی داهاتوو دەتوانن لە زیندانی ئاسایش سەردانیان بکەن.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر لالەزار، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نزیکەی 30 چەکدار لە هێزی دووپشک کوژران، هەرچی پەیوەستە بە ژمارەی دەستگیر کراوان دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، نزیکەی 163 کەس دەستگیرکراون، هاوکات بەشێکی دیکەشیان هێشتا چارەنووسیان نادیارە، ئێستا خانەوادەکانیان لە هەوڵدان سۆراغی کوڕەکانیان بکەن و لە چارەنووسیان دڵنیا ببنەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ سۆراغ کردنی ئەو کەسانەی چارەنووسیان نادیارە یان کەس سەردانیان نەکردوون، خانەوادەیان ئاگادار دەکەینەوە، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە واتا 31ـی 8 و 1ـی9ـی 2025، کەسوکاری دەستگیر کراوان دەتوانن سەردانیان بکەن، ئەمەش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەزگای ئاسایشی گشتی - سلێمانی کە لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەماهەنگییان کردووە.

 

باکگراوند: شەوی 22ـی ئاب، هێزێکی زۆری کۆماندۆ و دژەتیرۆری یەکێتی، هێرشییان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە نزیک هۆتێل لالەزار. دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ کردن بەشی هەرە زۆری ئەندامانی هێزی دووپشک کە بەرگرییان لە لاهوور شێخ جەنگی دەکرد، دەستگیر کران یان کوژران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ