
ئەو چوار کەسەی بەهۆی دزینی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە بەریتانیا دەستگیر کران
ئاڤا نیوز
بەهۆی دزینی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە بەهای هەزاران پاوەند، چوار هاوڵاتی کورد لە بەریتانیا دەستگیر کران. دادگای شاهانەی نیوکاسڵ دەڵێت، هیچ کامیان پێشتر کەیسی تاوانکارییان نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 24 مانگی دووی 2025، لە شاری واشنتن لە ئینگلاندی بەریتانیا چوار کەس دزییان لە کۆگایەکی جگەرەی ئەلیکترۆنی کردووە و دوای هەڵهاتنیشیان خەریک بووە بە ئۆتۆمبێلەکەیان لە خاوەنی کۆگاکە بدەن، بەڵام خاوەنی کۆگاکە لەو کاتەدا توانیویەتی خۆی لابدات.
زانیاریی زیاتر: باندەکە بە بەهای 46 هەزار پاوەند جگەرەی ئەلیکترۆنییان لە کۆگاکە دزیووە. دادگا بڕیاری داوە تاوانبارەکان بۆماوەی 21 مانگ زیندانی بکرێت کە بریتین لە:
- ڕێبوار سەقزی تەمەن 29 ساڵ بە 18 مانگ زیندانی کردن سزا دراوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بۆ ماوەی 150 کاتژمێر خزمەتی گشتی بەبێ مووچە بکات.
- کارلۆ ڕامهانی تەمەن 23 ساڵ، بە 16 مانگ زیندانی کردن سزا دراوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بۆ ماوەی 130 کاتژمێر خزمەتی گشتی بەبێ مووچە بکات.
- محەممەد نامیقی تەمەن 26 ساڵ، بە 20 مانگ زیندانی کردن سزا دراوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بۆ ماوەی 170 کاتژمێر خزمەتی گشتی بەبێ مووچە بکات.
- دڵشاد ئەحمەد کەڵک تەمەن 34 ساڵ، بە 20 مانگ زیندانی کردن سزا دراوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بۆ ماوەی 170 کاتژمێر خزمەتی گشتی بەبێ مووچە بکات.
زانیاریی زیاتر: محەممەد نامیق مافی پەنابەری لە بەریتانیا وەرگرتووە، بەڵام دڵشاد ئەحمەد کاڵەک مافی مانەوەی لە بەریتانیا نەبووە و داوای مافی پەنابەری کردووە، بۆیە ئەگەری هەیە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانەوە دەستبەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان