ڕووسیا: لێدوانەکانی ماکرۆن شایستەی سەرۆکی وڵاتێک نییە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: لێدوانەکانی ماکرۆن شایستەی سەرۆکی وڵاتێک نییە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

ڕووسیا دەڵێت، قسەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، کە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە "دێوێک لە دەروازەکانمان" ناوبرد، شایستەی سەرۆکی وڵاتێک نییە.

 

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕەخنەی تووندی لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا گرت و ئەوی "دێوێک لە دەروازەکانی ئەوروپا" ناوبرد.

 

لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ماکرۆن بەردەوام لێدوانی سەیر و سەمەرە دەدات کە هەندێک جار سنووری ڕێز تێدەپەڕێنێت و دەگۆڕێت بۆ سووکایەتی و ئەمە شایستەی سەرۆکی وڵاتێک نییە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیمانوێل ماکرۆن، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وەڵامی ڕووسیای دایەوە و ڕایگەیاند، کە ئەو هەرگیز قسەی ناشرینی نەکردووە، بەڵکوو تەنیا ئەوەی وتووە کە زۆرێک لەو وڵاتانەی کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراون، هەستی پێدەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ