ژنە داعشێکی بەڕازیلی دوای 9 ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی

شەیری بکە لە:
ژنە داعشێکی بەڕازیلی دوای 9 ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی

ئەو ژنە داعشە بە ڕەچەڵەک بەڕازیلییەی گەڕایەوە وڵاتەکەی

ئاڤا نیوز


دەسەڵاتدارانی بەرازیل، گەڕانەوەی یەکێک کەسێکی ڕاگەیاند، کە پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە کردبوو و ماوەی نۆ ساڵ لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەدا بوون لە عێراق و سووریا ژیابوو.

 

چیرۆکی سەرەکی: کارینا ئایالین ڕایۆڵ باربۆسا هاوڵاتییەکی بەڕازیلییە و نۆ ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە چەکدارانی داعشەوە کردووە و لەنێوان عێراق و سووریا، دواتر لەگەڵ چەکدارێکی داعش هاوسەرگیری دەکات. باربۆسا، خەڵکی شاری بێلێمە لە باکووری بەرازیل، لە ساڵی 2016، لە زانکۆی فیدراڵی پارا خوێندکاری بواری میدیا بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی فیدراڵی بەرازیل ڕایگەیاند،  باربۆسا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەگەڵ کوڕە حەوت ساڵانەکەی گەیشتەوە فڕۆکەخانەی گوارولیۆس لە ساوپاولۆ، کە بە گەشتێک لە دیمەشقەوە بەڕێ کەوتبوو.


بەپێی میدیاکانی بەڕازیل، پۆلیسی فیدراڵی بەرازیل و دیپلۆماتکاران سەرپەرشتی پرۆسەی گەڕاندنەوەکەیان کردووە و داهاتووی باربۆسا و کوڕەکەی لە بەرازیل نادیارە، چونکە ئێستا لە ژێر چاودێریی دەسەڵاتی فیدراڵیدان.

 

لەلایەکی دیکەوە: دۆسیەی باربۆسا مشتومڕێکی فراوانی لە بەرازیل دروستکردووە سەبارەت بە ڕادەی بڵاوبوونەوەی تۆڕەکانی توندڕەوی و چۆنیەتی ڕاکێشانی کچێکی گەنج لە خێزانێکی کاسۆلیکی بۆ یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێکخراوەکان لە مێژووی هاوچەرخدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ