سوپای ئیسرائیل: لە بۆسەیەکی حەماس چوار سەربازمان ون بوون

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل: لە بۆسەیەکی حەماس چوار سەربازمان ون بوون

سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چوار سەربازیان لە بۆسەیەکی بزووتنەوەی حەماس لە گەڕەکێکی کەرتی غەززە ون بوون.

 

چی ڕوودەدات: ڕۆژی شەممە 30-8-2025، شەڕ و پێکدادانی توند لە گەڕەکی زەیتوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە سەریهەڵدا و ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆسەیەکیان بۆ چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لەو گەرەکە دانابوو و بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازیان.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە گەڕەکی زەیتوونی غەززە، دوو سەربازیان کوژراون و نۆ سەربازی دیکەش  برینداربوون کە برینی  دووانیان سەختە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لەو شەڕەدا  چوار سەربازیی دیکەیان ون بوون، کە گومان دەکرێت بە بارمتە گیرابن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوەی فەڵەستینی دەڵێن، ژمارەی کوژراوان زیاترە، بەڵام ئیسرائیل ئاشکرای ناکات.

 

لەلایەکی دیکە: بەپێی ئامارەکانی تەلئەبیب مەزەندە دەکرێت 50 بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە هەبن و 20 کەسیان تا ئێستا لە ژیاندا ماون، لە کاتێکدا زیاتر لە 10 هەزار و 800  فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ