
یەکێک لەو کلینیکانەی لیژنەکان لە هەولێر سەردانیان کردووە
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی سەردانی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونە تەندروستییەکان لە شاری هەولێر بۆ 37 کلینیک و سەنتەری پزیشکی ددان، وا بڕیارە چوار پزیشکی بیانی بدرێنە دادگە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 37 کلینیکی هەولێردا دەست بەسەر زیاتر لە 800 پێداویستیی پزیشکیی ددانی ماوەبەسەرچوودا داگیراوە، لەو کلینیکانە سەرپێچییەکانی کارکردنی هاووڵاتیی سووری و پزیشکی بێمۆڵەت و کارکردنی قوتابی کۆلێژی ددان تۆمار کراون.
لێدوانی فەرمی: د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتییی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: چوار دکتۆر کە خەڵکی سووریان بەبێ یەکسانکردنەوەی بڕوانامەی پزیشکی کاریان کردووە و ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان وازیان لەو کارە نەهێناوە و بەردەوام بوون لەسەری، بۆیە لیژنەکانمان بەدواداچوونیان بۆ کردوون و لە دادگا کەیسیان بۆ کراوەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: تەنیا دوێنێ شەممە 30-8-2025، لە هەولێر 12 کلینیکی ددان داخراون، 25 پزیشک پێبژاردنیان بۆ کراوە، 11 سەنتەر و کلینیکیش بەڵێننمامەیان پڕکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت