هاووڵاتییه‌ک بڕی 78 هه‌زار دۆلاری براوه‌ و هانا بۆ ئاڤا ده‌هێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کەسێک بەناوی هاوبەشیکردن لە قازانج حەوت دەفتەر دۆلاری هاووڵاتییەکی بردووە و ئامادە نییە بۆی بگەڕێنێتەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەکی گوندی کانی گەنی هەولێر، دوای ئەوەی خوشک و برایەک ماڵیان دەگوازنەوە بۆ هەمان گوند و تێکەڵای کەسێک دەبن بەناوی هێرش، پێشناری ئەوەی بۆ دەکرێت لە قەزانجی کارێکدا هاوبەشی بکات، بەڵام دواتر فێڵی لێدەکرێت.

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسە دوای ئەوەی ماوەیەک قازانجی پێدەدرێت، دواتر پارەکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و ناچار سکاڵاکردن دەبێت و قەرار هەیە مانگانە تەنها 100 بۆ 200 دۆلاری بۆ بگەڕێنرێتەوە. 

ئەمەش بزانە:
ئەو هاووڵاتییە ئێستا هانای بۆ ئاڤا هێناوە تاوەکو دەنگی بگەیەنێت و کێشەکەی بۆ چارەسەر بکرێت و خەڵکیش هۆشیار بکرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ