ئیسرائیل تیمی ڕۆژنامەوانی كەناڵێكی فەرمی تورکیا لە غەززە دەكاتە ئامانج
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 نیسان

تیمەكەی تەرەتە كە ئیسرائیل بۆردوومانی كردن- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی كەناڵی " TRT" ی فەرمی توركیا لە غەززە کردە ئامانج، بەرپرسانی توركیا دەڵێن هێرشەكە بە مەبەست بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئۆتۆمبێلی تیمی بەشی عەرەبی كەناڵی "TRT " ی توركیا کە خۆی ئامادە دەکرد بۆ پەخشکردن لە کەمپێكی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر، سامی شەهادە کە وەک کامێرامان کاری کردووە، بە سەختی بریندار بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە. سامی بێرهوم، پەیامنێر، بەبێ هیچ زیانێک ڕزگاری بووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەرپرسانی تورکیا دەڵێن: هێرشەکە بە "مەبەست" بووە و لەم تاوانە بێدەنگ نابن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تا دێت نێوانی ئیسرائیل و تورکیا ئاڵۆزتر دەبێت، ئەو هێرشەی ئیسرائیل دوای بڕیاری تاکلایەنە ڕاگرتنی هەناردەی بازرگانی تورکیا بۆ ئیسرائیل دێت.
باکگراوند: بەگوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەی میدیایی حکومەتی غەززە، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا 140 ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان، پێشبینی دەکرێت تورکیا ڕێکاری بازرگانی و ئابووری دیکە لە دژی ئیسرائیل بگرێتە بەر.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات