دژە تیرۆری كوردستان: ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆیی زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆکەخانەی هەولێرن
- هەواڵ
- 2024-01-28

ئاڤا دیجیتاڵ
دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا ڕەتیدەكاتەوە هێرش كرابێتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دەشڵێت " میدیاكانی میلیشیاكان ئەو هەواڵەیان بڵاوكردووەتەوە و هەندێك میدیای ناوخۆییش زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن".
چیرۆكی سەرەكی: دژە تیرۆری كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش کە زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە".
"لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". دژە تیرۆری كوردستان وادەڵێت.
باكگراوند: لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكانی فەڵەستین و سوپای ئیسڕائیل لە غەززە لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، شەڕو پێكدادانەكان لە ناوچەكە تادێن ڕوولە زیادبوون دەكەن و چەندین جاریش بە مووشەك و درۆن هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دواین هێرشیان كاتژمێر 10:35 خولەكی شەوی 25-1-2024, بە سێ كاتیۆشا هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و تاوەكو كاتژمێر 06:00 ی بەیانی نەتوانرا كۆنترۆڵ بكرێت.
پێشتر و لە درەنگانی شەوی دووشەممە 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستیك ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی كردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و شەش هاووڵاتیی دیكەش برینداربوون، تاوەكو ئێستاش چارەنووسی كارگوزارێكی بیانیی نادیارە. هێرشەكە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و جیهان كاردانەوەی فراوانی لێكەوتەوە و چەندین وڵات سەركۆنەیان كرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت