
ئاڤا دیجیتاڵ
جۆن كێربی گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی كار لەسەر ئەوە دەكات بە ڕێگەیەكی گونجاو وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە كە كرایە سەر بنكەكەی لە ئوردن و بووە هۆی كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكی، دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا گروپەكانی نزیك لە ئێرانی بە هێرشەكە تۆمەتبار كرد.
چیرۆكی سەرەكی: جۆن كێربی گوتەبێژی كۆشكی سپی و ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" ڕایگەیاند: سەرۆك بایدن وەڵامی هێرشەكەی یەكشەممە بەڕێگەی گونجاو دەداتەوە بەڵام كاتەكەی دیار نییە، گوتیشی "بەڵام هەوڵنادەین لەگەڵ ئێران بكەوینە شەڕەوە چونكە نامانەوێت ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر بێت".
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی یەكشەممە 28-1-2024 وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكی لە بنكەیەكی هێزەكانیان لە ئوردن ڕاگەیاند جگە لە برینداربوونی 34 سەربازی دیكە، كە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە كرابوونە ئامانج.
میدیای ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەوە زانیاری ئەوەی بڵاوكردەوە كە بنكەكە "تی 22 " ە و بنكەیەكی سەربازی بچووك بووە لەنزیك سنووری سووریا.
لەلایەكی دیكەوە: جۆن كێربی پێشتر ڕایگەیاندبوو سەرۆكی ئەمریكا فەرمانیكردووە ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئێران بە ڕێگەیەكی گونجاو.
بەگوتەی جۆن كێربی، هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لەم هەفتەیەی ڕابردوودا زیادیانكردووە، بەڵام ئەمریكا ڕێگە بەو هەڕەشانە نادات بەردەوامییان هەبێت كە بەرژەوەندییەكانی كردووەتە ئامانج بەبێ وەڵام تێپەڕن.
باكگراوند: لەوكاتەوەی شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە ناوچەكە زیادیانكردووە، بەتایبەت لە عێراق و سووریا و لوبنان، بەشێكیان گروپەكانی نزیك لە ئێران بەرپرسیارێتییان ڕاگەیاندووە و ئەمریكاش ڕاستەوخۆ ئەوانی تۆمەتبار كردووە.
بەپێی ئامارێك كە هێزەكانی هاوپەیمانان بڵاویانكردووەتەوە، لە 17 ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە 158 جار هێرش كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت