حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 14 ئایار

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی ڕایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران دەستی پێ کردووەتەوە و ڕێنماییەکانیش ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: "هەموو ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر سوودمەندنەبوون لە وەرگرتنی زەوی و خزمەتیان لە هەشت ساڵ کەمتر نییە، بەگوێرەی رێنماییەکان زەوییان پێ دەدرێت".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد، دابەشکردنی زەوی، فەرمانبەرانی خانەنشین دەگرێتەوە کە پێشتر لە ژیانی فەرمانبەریدا لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون.
ڕێنماییەکان چین؟ هەر خانەنشینێک پێشتر زەوی وەرنەگربێت، زەوی پێدەدرێت. فەرمانبەر لە هەشت ساڵ خزمەتی زیاتر بێت، زەوی پێدەدرێت. پێدانی زەوی لە شوێنی دەوام یان نیشتەجێبوون ئارەزوومەندانە دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات