
پڕۆژەیەکی کارەبا - وێنەڵ: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە پڕۆژەیەکی 100 مێگاواتی کارەبا لە ڕێگەی وزەی با لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەرپرسانی ئیداریی ناوچەکە دەڵێن، ئیتر سۆران کێشەی کارەبای نامێنێت.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کێشەی کارەبا لە تەواوی سۆران نامێنێت، جگە لەوە سوودێکی دیکەی هەیە، کە هیچ پاشماوەیەکی گازی نییە، چونکە بە وزەی با کار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە تاکە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە وزەی با کارەبا بەرهەم بێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی كارەبای 100 مێگاواتی ئیدارەی سۆران، بڕیارە لە گەڕەکی دێلێزیان دابنرێت و بە بڕی 235 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت و بە 18 مانگ تەواو دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەم، پرۆژەی دابینكردنی وێستگەیەکی مۆبایلی كارەبا و ڕاكێشانی 6 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی كارەبای دێلێزیان و وێستگەی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا و ڕاکێشانی هێڵی 132 کەی ڤیی سۆران - چۆمان - حاجی ئۆمەران جێبەجێ کراون.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا دوو وێستگەی دیکە 50 مێگاواتی بە مەبەستی دابین کردنی کارەبا بۆ 51 گوندی سنووری قەزای مێرگەسوور ، بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆڵار جێبەجێ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراوانی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: پێویستە ئێران ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان دەیەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات
- کوردستان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە