ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەموو شتێک ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- کوردستان
- 30 ئایار

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - عەرەب نیوز
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەن، نزیکبوونەوەیەکی زۆر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و چارەسەربوونیان.
وێنە گەورەکە: پێنجشەممە سەرۆكوەزیران بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق گەیشتە بەغدا و هەر ئەمڕۆ چاوی بە گەورە بەرپرسان دەكەوێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لێدوانی فەرمی: عائید هیلالی، ڕاوێژکاری میدیایی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت ئامادەن، هەمووو شتێک ئامادەیە، تەنیا ئەوەی ماوەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بگەنە ڕێککەوتن، ئەم دۆسیەیەش یەکێک دەبێت لە بابەتی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆكوەزیران بارزانی لە بەغدایە و لە کاتی گەیشتنی ڕایگەیاند: لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور، دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
قەتەر لەژێر هەڕەشەی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
500 فەرمانبەر و نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق دەڕۆن
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو خاكی ئوردن كەوتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان دەیەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات