
لۆگۆی جەهەپە و دەم پارتی
ئاڤانیوز
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی دەم پارتی (هەدەپە) لە زیندان دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەم سەردانەی ئۆزەل نزیکبوونەوە و پشتیوانی جەهەپەیە بۆ دەم پارتی نیشانی دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆزگور ئۆزەل بە میدیاکانی ڕاگەیاند: سزاکانی سەر دەمیرتاش سیاسین و دوای بڕیارەکەش لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی قسەی لەگەڵ هاوسەری دەمیرتاش، باشاک دەمیرتاش هەروەها هاوسەری فیگەن یوکسەکداغ، سێدات شانۆغڵوەوە کردووە.
زانیاری زیاتر: ئۆزگور ئۆزەل ڕاشیگەیاند، بەم نزیکانە سەردانی دەمیرتاش دەکات.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە ڕۆژی 27ی ئایار کەمال کڵچدارئۆغلو، سەرۆکی پێشووی جەهەپە سەردانی دەمیرتاشی کردووە لە زیندان، لە دوای ئەو سەردانە ئێستا ئۆزگور ئۆزەلی پلانی داناوە بچێتە لای دەمیرتاش و قسەی لەگەڵ دا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکیەکی شاراوە لە نێوان هەردوو سەرۆکی ئێستا و پێشووی جەهەپە هەیە، هەردوو لا دەیانەوێت بۆ دەم پارتی بسەلمێنن کە هاوپەیمانێکی باشی ئەوانن و پشتگیریان لێ دەکەن.
باکگراوند: دادگەی باڵای تاوانەکانی ئەنقەرە بەتۆمەتی" پشتیوانیکردن لە تێکدەرانی ئارمی وڵات" سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی دەم پارتی، بە 42 ساڵ زیندانی سزا دا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات