
توماج ساڵحی- میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
دادگەی باڵای ئێران، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی هونەرمەند "توماج ساڵحی" ئەو هونەرمەندەی زیاتر لە ساڵێک و شەش مانگە لە زینداندایە.
چیرۆكی سەرەكی: توماج ساڵحی، ڕاپەرێکی ئێرانییە و تۆمەتبارە بە ڕێکخستنی ئەو ناڕەزایەتییانەی لە مانگی ئەیلوولی 2022 لە ئێران بۆ پاڵپستی لە ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری هونەرمەندەکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: بەپێی بڕیاری دادگەی باڵا، سزای لەسێدارەدانی ئەو ڕاپەرە هەڵوەشێنراوەتەوە و دۆسیەکە ڕەوانەی دادگەیەکی هاوشێوە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگەی باڵا لە بڕیارەکەی خۆیدا جەختی کردووەتەوە، سزای زیندانیکردنی هونەرمەندەکە شەش ساڵ و سێ مانگ بووە و بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێسا و یاساکان بووە.
وێنە گەورەكە: لە ساڵی 2022 خۆپیشاندانی گەورە شارەكانی ئێرانی گرتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی نەپۆشینی لەچك كچێكی كورد بەناوی " ژینا ئەمینی" دەستگیركرا و دواتر لە بنكەیەكی پۆلیس گیانی لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات