سەعدی پیرە: ئەوانەی دەستگیرکراون پێشتر لە یەکێتی دەرکراون و لەلایەن هێزێکی دیکە بەکارهێنراون
- کوردستان
- 1 تەممووز

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتی.وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیێنێت، ئەوانەی لەسەر سووتاندنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، پێشتر لە یەکێتی دەرکراون و لەلایەن هێزێکی دیکە بەکارهێنراون.
وێنە گەورەکە: وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستگیرکردنی "تۆڕێکی پەکەکەی سێ کەسی"یان بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک ڕاگەیاند، دوو لە دەستگیرکراوەکانیش کوردن، یەکێکیان سەرپەرشتیاری تۆڕەکە بووە، کاندیدی یەکێتی و ئەندامی هێزەکانی 70ـی یەکێتی بووە، یەکێکی دیکەشیان بە ناوی محەممەد نەجات حەسەن ئەفسەر بووە لە دژەتیرۆری یەکێتی.
لێدوانی فەرمی: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، "ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر سووتاندنی بازاڕەکانی دەستگیرکراون، پێشووتر لە یەكێتی دەرکراون".
زانیاریی زیاتر: ئەو گرووپەی دەستگیرکراوە چەندین ئامانجیان هەبووە و بەپێی دانپێدانانی خۆیان پلانیان بۆ چەندین کردەوەی دیکەش داڕشتووە. زیانی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بە 300 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا بەیەكەوە چارەسەری گرفتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەكەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە