
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان
ئاڤا نیوز
ناڕەزایەتی لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە دەوڵەتی تورکیا تێیدا باڵادەستە، دروست بووە هاووڵاتیان ئاڵای دەوڵەتی تورکیان لەسەر چەند دامەزراوەیەک داگرت.
وێنە گەورەکە: کەمێک بەر لە ئێستا لە دژی هێرشەکانی ئەم دواییانەی شاری قەیسەری تورکیا لە دژی هاووڵاتیانی سووری و دژی لێک نزیکبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شارەکانی باب و ڕاعی و ئەعزاز و عەفرین دەستی پێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە شاری عەفرین خۆپیشاندەران هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بەوانیش دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی سەرچاوەکان و بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، هاووڵاتیانی ناڕازی ڕێگەی سەرەکییان لە شاری باب بەڕووی بارهەڵگرە تورکییەکان داخستووە و هێرشیان کردووەتە سەر بارهەڵگرەکان، لە شاری ئەعزاز ئاڵای تورکیا لەسەر بینای ناسنامە و ناوەندی پۆستەخانەی تورکیا داگیرا و کارمەندەکان دەرکراون.
لەلایەکی دیکەوە: دەسەڵاتدارنی تورکیا داوایان لە کارمەندەکان کردووە، ناوچەکە چۆڵ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێکە هەواڵی نزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق باس دەکرێت کە کاریگەری خراپی لەسەر پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ئاڤا هۆکاری گرانبوونی نرخی غازی ماڵان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
عێراق تابلێتەکانی سەرژمێری دەکاتە دیاری بۆ ئوردن
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
مامەڵەی هەزاران خانەنشینی دیکە تەواو بووە و یەکەم مووچەیان وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ئاڤا هۆکاری گرانبوونی نرخی غازی ماڵان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران سێ هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەسێدارە دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە