
دیمەنی یەکێک لە تابلێتەکانی سەرژمێری گشتی بەدەست کارمەندێکەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە بڕیارێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی بڕیاری داوە، سەرجەم تابلێتەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بە دیاری بداتە ئوردن. بڕیارەکەش لە ئەنجوومەنی وەزیران دراوە لە مانگی سێی ئەمساڵ.
لێدوانی فەرمی: هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای رایگەیاند ئاگاداری ئەو نووسراوە نین، بەڵام دەستبەجێ رێکكاری پێویست دەگرینە بەر و لە هۆکاری بەخشینی ئەو ئامێرانە بە وڵاتی ئوردن دەکۆڵینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەشی تەکنەلۆجیا و زانیاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤای راگەیاند، 10%ـی تابلێتەكان وەکو دیاری پێشکەش بە ئوردن کراون، ئوردن بەنیازە مانگی 11ـی ئەمساڵ سەرژمێری گشتیی بکات، ئێمەش وەک عێراق حەزمان کرد یارمەتییان بدەین.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نزیکەی 120 هەزار تابلێت بۆ سەرژمیری گشتی دابین کرابوون، هەر یەکێکان بە 378 هەزار و 250 دینار کڕاون، كۆی گشتیی ئەو پارەیەی بۆ كڕینی تابلێتەكان خەرج كراوە نزیکەی 45 ملیار دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بیرێکی ئاو لە ناوچەی سوورچیایەتی بەرناکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بیرێکی ئاو لە ناوچەی سوورچیایەتی بەرناکەوێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
باندێکی ئافرەتان لە هەولێر بە ناوی ژنی دووەمەوە قۆڵی پیاوان دەبڕن
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری لابردن و گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسرە ئاشکرا دەبێت
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژێک پشوو ڕادەگەیێنرێت