
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی و کاراکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 08-07-2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە دان شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا و شاندێکی یاوەری کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و کاراکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دان شاپیرۆ ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی عێراق لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کرد، هاوکات بەردەوامبوونی نزیکبوونەوەی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی پڕچەککردن و ئاسایش و بەرزکردنەوەی ئاستی سەربازیی هێزە عێراقییەکان، بەشێوەیەک کە پاڵپشتی لە ئاسایش و سەروەری عێراق و گەشەپێدان و پێشکەوتنی ئابووری لە هەموو ئاستەکاندا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەکی باڵای سەربازیی لەنێوان عێراق و ئەمریکا پێکهێنراوە بۆ پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامێرى پشکنینی تیشکدانەوەى ئەتۆمى لە پارێزگاکانى عێراق جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: ئەمریکا هەر بڕیارێک دژی باوەڕداران دەربکات بە زیانی خۆی دەشکێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەكات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 21 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرە دەکرێت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەدات: ئاگاداری نامە فێڵاوییەکانی iMessage بن