ئاڤا نیوز
ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار لەبەردەم ماڵەکەیدا "تەقییەوە".
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 9:15 خولەکی ئەمڕۆ بەیانی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار کاتێک ویستوویەتی لە ماڵ بچێتە دەرەوە، ئۆتۆمبێلەکەی سووتا، خۆیشی دەڵێت گومان دەکات تەقێنرابێتەوە.
زانیاریی تایبەت؛ ئەکرەم ساڵح خۆی سەلامەتە و دوای کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بە بەرگریی شارستانی کەلاری گوتووە: "گومان دەکەن ئۆتۆمبێلەکەی لەڕێگەی بۆمبەوە تەقێنرابێتەوە، چونکە کاتێک لەگەڵ پاسەوانەکانی لە ئۆتۆمبێلەکە سەرکەوتوون ئینجا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە خۆی و شۆفێرەکەی و پاسەوانێکی بەسووکی بریندار بوون، جامی ماڵەکەیشی شکاوە".
لە پەیامنێرەوە: بەختیار عومەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەلار ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ ئاسایش کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک پشتڕاست نەکراوەتەوە لەڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە بووبێت یاخود سووتابێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نەجمەدین، سكرتێری ئەكرەم ساڵح بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ڕووداوەکەدا كاك ئەكرەم خۆی و دوو پاسەوانی بەسووکی بریندار بوون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نامە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ ئێران لەبارەی دانوستانەکان ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سلێمانی یادی 53 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وێستگەیەکی نهێنیی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هاووڵاتییانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە گەرما کڵاو بەکاردەهێنن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیاردەیەکی فەلەکیی سەرنجڕاکێش: لەوانەیە هەسارەی زەوی کورتترین ڕۆژی مێژوو بەخۆیەوە ببینێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژەران چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی کابووسەکان دەخەنەڕوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە چەکە قورسەکانی لە دوو ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێنێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە شەقڵاوە پارکێک بە ڕووی خانەنشینان دادەخرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی هەولێر بەرەو ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە