
پسوولەی خۆراک
ئاڤا نیوز
ساڵێک و شەش مانگە بەهۆی گۆڕینی پسوولەی خۆراک بۆ ئەلیکترۆنی، مامەڵەی دەرکردنی پسوولەی خۆراک هاونیشتمانیان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە گرفتی بۆ دروستبووە و وەستاوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق دەیەوێت پسوولەی خۆراکی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بکاتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بەهۆی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو وەزارەتە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەتەواوی کارەکانی ئەو پڕۆسەیە وەستاوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری گشتیی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژانە هاونیشتمانییەکی زۆر سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن بۆ دروستکردنی پسوولەی خۆراک، بەڵام بەهۆی وەستانی پڕۆسەکە ناتوانرێت هیچیان بۆ بکرێت، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان کێشە بۆ مامەڵەی هەزاران خێزان دروست بووە.
لەلایەکی دیکەوە: سیامەند قادر دەڵێت: بەشێک لە وەزارەتەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی داوای پسولەی خۆراک لە فەرمانبەران دەکەن، ئێمە لەبری ئەوە پشتگیرییان پێ دەدەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2023 پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەستیپێکرد، پسوولەی خۆراکی پارێزگاکانی نەجەف و دهۆک کران بە ئەلیکترۆنی، بەڵام دواتر وەستا.
باکگراوند: لە سنووری پارێزگای هەولێر 495 هەزار و 198 خێزان لە بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک ناویان تۆمارکراوە کە دەکاتە نزیکەی دوو ملیۆن هاونیشتمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سلێمانی یادی 53 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وێستگەیەکی نهێنیی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هاووڵاتییانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە گەرما کڵاو بەکاردەهێنن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دیاردەیەکی فەلەکیی سەرنجڕاکێش: لەوانەیە هەسارەی زەوی کورتترین ڕۆژی مێژوو بەخۆیەوە ببینێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژەران چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی کابووسەکان دەخەنەڕوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە چەکە قورسەکانی لە دوو ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە شەقڵاوە پارکێک بە ڕووی خانەنشینان دادەخرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی هەولێر بەرەو ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر تەنیا 7 حیزب ئامادەییان دەربڕی بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن