
کارمەندێک کەلوپەلەکانی کۆدەکاتەوە و شوێنی کارەکەی جێدەهێڵێت
ئاڤا نیوز
کۆمپانیاکانی ئەوروپا بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری و بەرزی و نزمی ڕێژەی سوو، دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی کارمەندەکان و لە هەر کۆمپانیایەک لانی کەم 30%ـی کارمەندەکانیان لە کار دوورخستووەتەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری لەسەر خراپبوونی دۆخی ئابووریی ئەوروپا دروست کردووە، تاوەکو ئەو ڕادەیەی ڕێژەی بێکاری ڕوو لە زیادبوون بکات و خاوەن کۆمپانیاکان ناچار بکات بەهۆی لاوازبوونی بازاڕەوە کارمەندەکانیان لەسەر کار دووربخەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بانکی ناوەندیی یەکێتیی ئەوروپا ڕێژەی سووی لەسەر کۆمپانیاکان بەرزکردەوە، بووە هۆی هەڵاوسانی ئابووری و گرانبوونی نرخی کەلوپەل و لاوازبوونی بازاڕ.
قووڵتر: بەشێوەیەکی گشتی کۆمپانیای کەرتەکانی دەرمان، کیمیایی، بانکی، بەرهەمهێنان، تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای یونیلیڤەر کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، تاوەکو ساڵی 2025 یەک لەسەر سێی سەرجەم کارمەندانی ئۆفیسەکانیان کە دەکاتە 3200 کارمەند لە یەکێتیی ئەوروپا لە کارەکانیان دووردەخاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە پارێزگانی عێراق دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەڕەشەی تووند لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەفڕێت