
ژمارەیەک هاووڵاتی عێراق لە کاتی سەرکەوتن لە فڕۆکەیەکی هێڵی عێراقییە بەمەبەستی گەشتکردن بۆ سعودییە، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ تیروپشکی حەج بۆ سێ ساڵی داهاتوو دەکاتەوە، مەرج و پێوەرەکانیش بۆ حەجخوازان ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشکەشکردنە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت بۆ ئەوەی ناویان بچێتە نێو تیروپشکی حەج بۆ ساڵانی 2025-2026-2027 و هیچ تێچوویەکی لەسەر حەجخواز نابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پشکی عێراق بۆ حەج ساڵانە نزیکەی 40 هەزار کورسییە، ئەم تیروپشکەش دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
مەرج و پێوەرەکان: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق چەند مەرج و پێوەرێکی داناوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان تۆمار بکەن:
• دەبێت تەمەنی داواکار لانی کەم 18 ساڵ بێت.
• داواکاری لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.
• نابێت پێشتر حەجی کردبێت لەژێر هەر ناوێک.
• ئەوانەی پێشتر ناویان دەرچووە و دەستبەرداری کورسییەکەیان بوون، بۆیان نییە داواکاری پێشکەش بکەن.
• توانای تەندروستی و جەستەیی و دەروونی لەبار بێت.
• خۆتۆمارکردن لە جارێک زیاتر قەدەغەیە.
• دوای 20 ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ناوەکان دەبێت داواکار سەردانی دەستەکانی حەج و عومرە بکات.
• چانسی زیاتر بەوانە دەدرێت کە لە تیروپشکی پێشتر بەخت یاوەریان نەبووە.
• پشکی پارێزگاکان بەپێی سەرژمێریی وەزارەتی پلاندانان دەبێت.
• بەپێی تەمەن ڕێژەی کورسییەکان بۆ تیروپشک دیاری دەکرێت:
آ. لە تەمەن 18 ساڵ بۆ 29 ساڵ، 10٪ی پشکی دیاریکراو دەبێت.
ب. لە 30 ساڵ بۆ 49 ساڵ، 30٪ی پشکی دیاریکراو دەبێت.
ج. لە 50 ساڵ بەرەوسەرەوە 60٪ی پشکی دیاریکراو دەبێت.
حەجخوازان لە ڕێگەی ئەو لینکەوە دەتوانن فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکەن
https://hajjiraq.ur.gov.iq/
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە