هیند؛ ئەو منداڵەی لە غەززە داوای هاوکاری کرد تەرمەکەی دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-11

وێنەیەکی هیند ڕەجەب کە خۆی بە تەنیا لە هێرشێکی ئیسرائیل ڕزگاری بوو، بەڵام دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە
ئاڤا نیوز
کچێکی تەمەن شەش ساڵ کە مانگی ڕابردوو لە شاری غەززە بێسەروشوێن بوو و دواتر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای هاوکاری کرد، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هیند ڕەجەب لەگەڵ مام و ئامۆژن و سێ ئامۆزای، مانگی ڕابردوو بە ئۆتۆمبێلێک بەرەو ناوچەی سەلامەت لە کەرتی غەززە دەڕۆن، بەڵام دەکەونە بەر هێرشی تانکەکانی ئیسرائیل، کەسوکارەکەی هەموو دەمرن و تاکە کەس کە ڕزگاری بووبێت لەنێویان هیند دەبێت، لەناو تەرمی کەسوکارەکەی خۆی حەشارداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەلەفۆنی بۆ فریاگوزاری مانگی سووری فەڵەستینی کردووە بۆ ئەوەی هاوکاریی بکەن. هیند لە پەیوەندییەکەدا گوتوویەتی: "زۆر دەترسم، تکایە لێرە ڕزگارم بکەن".
زانیاری زیاتر: بەهۆی داخستنی ناوچەکە کە ناوچەی جەنگ بووە، فریاگوزاری مانگی سووری فەڵەستین دوای چەند ڕۆژێک دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە لە ناوچەی تەلهەوا لە غەززە. دوای هەوڵدان و گەڕانێکی زۆر ئەو ئۆتۆمبێلە دەدۆزنەوە کە هیند و کەسوکارەکەی تێدابوو، بەڵام کاتێک دەگەنە ناوچەکە دەبینن تەرمی هیندیش یەکێک دەبێت لەو تەرمانەی دەیدۆزنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە