ئاڤا نیوز
لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا پێنج حاڵەتی كەوتنەوەی ئاگر لە سلێمانی هەبووە و قایمقامی سلێمانی دەڵێت "گومانمان لا دروست بووە".
وێنە گەورەكە: بەرەبەیانی ڕۆژی 29-7-2024، ئاگرێكی گەورە لە چیای گۆیژە لە سلێمانی كەوتەوە و دوای چەند كاتژمێرێك كۆنتڕۆڵ كرا، هەمان ڕۆژ ئاگرێكی دیكە لە هەمان چیا كەوتەوە و بەدوای ئەوەشەوە تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ چەند جارێكی دیكە ئاگر لە چیای گۆیژە كەوتووەتەوە و ڕووبەرێكی فراوان لە پووش و پەڵاش و درەختی خۆڕسك سووتاون.
لێدوانی فەرمی: ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: تاوەكو ئێستا نازانین هۆكاری ئەم ئاگرانە چییە، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا چوار تا پێنج ئاگر لە سنوورەكە كەوتوونەتەوە ئەمەش گومانی لای هەموو لایەكمان دروست كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ناتوانین بڵێین دەستی ئەنقەستە.
زانیاریی زیاتر: لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستیپێكردووە، بەئومێدی ئەوەی بگەینە ئەنجامێك. ئاوات محەمەد وادەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە