
ئاڵای ئیسڕائیل و ئیمارات
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دیپلۆماتکارێکی باڵای ئیماراتی بەرگریی لە بڕیاری وڵاتەکەی کرد، کە وێڕای زیادبوونی نیگەرانییەکانیان لە شەڕی غەززە، بەڵام پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا دەپارێزن.
چیرۆکی سەرەکیی: لانا نوسەیبە، باڵیۆزی ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی گوتاری پێشکەش کرد و ئاماژەی بە سوودەکانی هێشتنەوەی پەیوەندیی ئیمارات و ئیسرائیل دا.
بەڵام ئیمارات وێڕای پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئیسرائیل، هەر لە سەرەتای شەڕی حەماس ئیسرائیلەوە هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ فەڵەستیندا دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: لانا نوسەیبە، باڵیۆزی ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی "بە هۆی هاوکاریمانەوە لەگەڵ ئیسرائیل، لە غەززە نەخۆشخانەیەکمان هەیە، نەخۆشخانەیەکی دەریاییشمان لە بەندەری عەریش هەیە بۆ دانیشتووانی غەززە، کە ئەوانەش بەس نین بۆیان، بەڵکو دەبێت بگەن بە ئاگربەست و بڕوامان بە چارەی دوو دەوڵەت هەیە. بەڵام ئەمە بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانەدا بە دەست دێت کە لەگەڵماندا هاوڕا نین، نەک لەگەڵ ئەوانەی هاوڕامانن".
"ئیمارات لە سێ دەیەی ڕابردوودا ملیاران دۆلاری بۆ پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا تەرخان کردووە، بەڵام ناتوانین هەر پیتاک بنێرین و دوایی ببینین هەموو ئەوەی بونیادمان ناون، وێران بکرێن".
باکگراوند: ئیسڕائیل و ئیمارات لە ساڵی 2020ەوە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئەبراهام پەیوەندیی دیپلۆماسییان دامەزراند، کە ئەمەش وای کرد ئیمارات ببێت بە یەکێک لەو وڵاتە دەگمەنە عەرەبییانەی ددان بە ئیسرائیلدا بنێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە