
حەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی سەرجەم مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
باکگراوند: دوو ڕۆژ پێش ئێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای کرد ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن. لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش گوتی پێویستی بە ڕەزامەندی سوودانییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە خەلیل دۆسكی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: دوێنێ شەو پەیوەندیم بە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، جەختیان كردەوە ئەمڕۆ مووچە دەنێرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
5 کاتژمێر لەمەوپێش