
فیلمی کفن، یەکەمین فلیمی ترسناکی کوردییە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژێک پێش دەستپێکی نمایشکردنی فیلمی کفن، نزیکەی سێ هەزار بلیت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان فرۆشراون، ئەمەش بۆ سینەمای کوردی ڕیکۆردە و تاوەکو ئێستا هیچ فیلمێک ئەم هەموو فرۆشەی بلیتی نەبووە.
وێنە گەورەکە: فیلمی کفن یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردی ترسناکە، لەلایەن کۆمپانیای میترۆنۆمەوە بە هاوبەشی گرووپی میدیایی ئاڤا بەرهەمهێنراوە، چەندین ئەکتەری ناوداری کورد بەشدارییان تێدا کردووە و باس لە نووشتە و جادوو دەکات کە دیاردەیەکی نێو کۆمەڵگەی کوردییە.
لێدوانی فەرمی: باهۆز نەسرەدین، پرۆدیوسەری فیلمی کفن بە ئاڤا نیوزی گوت، "یەکەمجارە فیلمێکی کوردی ڕۆژێک پێش نمایشکردنی ئەو ژمارە بلیتەی بفرۆشرێت، بەشێوەیەک تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 700 بلیت لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک فرۆشراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نمایشی فلمەکە بۆ ماوەی دوو مانگ لەو چوار پارێزگایە بەردەوام دەبێت، تەماشەکەران دەتوانن لەڕێگەی ئۆنڵاین و لەبەردەم سینەماکاندا بلیتی سەیرکردنی فلمەکە بەدەستبهێنن. لە هەفتەی داهاتووشدا لە پارێزگاکانی عێراقیش نمایش دەکرێت.
ئەمەش بزانە: دوێنێ ئێوارە لە هۆڵی سیتی سینەمای شاری سلێمانی مەراسیمی ڕاخستنی فەرشی سوور بۆ فیلمەکە بەڕێوەچوو، لە ئێوارەی ئەمڕۆشەوە لەم شوێنانە نمایش دەکرێت:
هەولێر: ئێمپایەر سینەما
سلێمانی: سیتی سینەما
دهۆک: سینەمای دهۆک
کەرکووک: سەنتەری ڕۆشنبیری
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد