
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەت زانیاریی دەستکەوتووە، ئەم مانگە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بە هاوتاکراوی دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: یەکەم مانگە لە هەرێمی کوردستان خانەنشینان مووچەکەیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن، بەپێی یاسای ژمارەی نۆی خانەنشینی عێراق کەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ مووچەی مانگی تەمموز بە هاوتاکراوی وەردەگرن، بەڵام هێشتا هاوتاکردنی پلە تایبەتەکان ماوە کە لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەتیان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو پێشمەرگە خانەنشینانەی مووچەکانیان 300 هەزار دینار بووە، مووچەکانیان دەبێتە 600 هەزار دینار، مووچەی خانەنشینی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کەمترینی لەنێوان 500 بۆ 600 هەزار دینار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی دەبوو ئەمڕۆ سێشەممە خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان مووچەی خانەنشینیان بە هاوتاکراوی فیدڕاڵی وەرگرتایە، بەڵام بەهۆی چەند ڕێکارێک ئەو پرۆسەیە دواکەوت و بڕیارە سبەی مووچەکانیان بەسەر دابەش بکرێت.
باکگراوند: یاسای ژمارەی نۆی خانەنشینی عێراق لە 1-1-2014 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و 10 ساڵە کاری پێدەکرێت، لەمەودوا لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە