
کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
367 خێزانی ئاوارە بۆ شنگال دەگەڕێنەوە و هاوکاریی داراییان پێشکەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: پیر دەیان، بەرێوبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: لە دوای بڕیاری عێراق بۆ بەخشینی هاوکاری دارایی بە ئاوارەکان، نۆ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە، ژمارەی ئەو خێزانانەشی لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ ماونەتەوە، 22431 خێزانن، 37600 خێزانیش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێڕاق ڕایگەیاند: 367 خێزان کە بەم دواییانە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان لە شنگال، خراونەتە نێو بەخشینێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، وا بڕیارە بڕی چوار ملیۆن دیناریان پێشکەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەکی زۆر لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق داخراون و ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانیان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 34 کەمپ هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت بە زۆر دابخرێن.
باکگراوند: ڕۆژی سێی ئابی 2014 چەکدارانی ڕێکخراوی "داعش" هێرشیان بۆ سەر قەزای شنگال و گوندەکانی دەستیپێکرد و 400 هەزار خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا بوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە